یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری داوه پـشـتیوانی له گه‌مارۆی سـنووردار له دژی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بكات، دوای ئه‌وه‌ی پاش چه‌ند مانگ وتووێـژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به ئاكام نه‌گه‌یشت.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له پاریس لیسـا بریانت ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شـایان پاشـا وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی له لۆكسـمبۆرگ داوای هه‌ندێ گه‌مارۆیان كرد، كه سه‌ره‌تا دژ ئه‌و كه‌سـانه و كه‌ره‌ســتانه بـسه‌پـێنرێت كه په‌یوه‌ندیـیان به چالاكیـیه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانه‌وه هه‌یه. فیلیپ دۆستێ بلازێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا له نێوان ئه‌و كاربه‌ده‌سـتانه‌دا بوو كه به توندی قسـه‌یان كرد له دژ قایل نه‌بوونی ئێران بۆ ده‌ستهه‌ڵـگرتنی له پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یدا، وه كه گوتی حكومه‌تی ئێرانیـیه‌كان هیچ بـژاره‌یه‌كی له به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌وروپـیدا نه‌هێـشـتۆته‌وه جگه له‌وه‌ی پـشـتیوانی ئابڵۆقه سـنوورداره‌كان بكات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رزیش ڕاپـۆرتی داوه كه شه‌ش وڵاتانی به‌شـداریـیان له مشـتومڕه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردبوو وتووێژ له‌سه‌ر ڕێـگه‌كان ده‌كه‌ن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاره بڕیارێـكی ئابڵۆقه‌دانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێـبكه‌وێـته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به دوای وتووێـژه چـڕوپـڕه‌كاندا هاتووه، له بنچینه‌دا خافێر سـۆلانای لێـپـرسـراوی سـیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپی و عه‌لی لاریجانی وتووێـژكه‌ری باڵای ئێرانی به‌شـداریـیان تیایدا كردبوو. ڕۆژئاوا به‌رنامه‌یه‌كی متمانه‌یی بۆ قه‌ناعه‌تـپـێـكردن پـێشـنیاركردبوو تا ئێران ده‌ست له پـرۆگرامی ناوه‌كی هه‌ڵـبگرێت، هه‌رچه‌ندێـكه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی سـووره كه تاران مافی هه‌یه به‌رده‌وامبێت له پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی ئاشـتیـیانه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بنبه‌سـته‌ش دانیاڵ كیۆهانی شـیكه‌ر له سـێنته‌ری ڕیفۆرمسـازی ئابوری‌دا له له‌نده‌ن ده‌ڵێت وتووێژه‌كان به شـكستیهێنانێـكی ته‌واو دانانرێن.
كیۆهانی ده‌ڵێت" كارێـكی چاك بوو كه ئێرانیـیه‌كان له سه‌ر مێزی وتووێـژكردن مابوونه‌وه و هانی قسه‌كردنیان ده‌كرا. كێشه‌كه له‌ویادایه كه چاوه‌ڕوانیـیه‌كان له ئاسـتێـكی به‌رزدا بوو."
كیۆهانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕێبه‌رایه‌تی ئێرانیـیه‌كان ناكۆكن سه‌باره‌ت كه تا چ سـنوورێـك له وتووێـژه ناوه‌كیـیه‌كاندا بـمێننه‌وه. هه‌ڕه‌شه‌پـێـكردنی گه‌مارۆدان ڕه‌نگه ژماره‌یه‌ك هانبدات كه بڕیار بده‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرڕه‌وی كردبێت.
كاربه‌ده‌سـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپی هه‌روه‌ها ئاشـكرایان كردووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ناوه‌كی هه‌فته‌ی ڕابوردووی كۆریای باكور كاری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان كردبوو. هه‌رچه‌ندێـكه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا داوای وه‌ڵامێـكی یه‌كگرتوو و سووربوونیان بۆ ئێران كرد ، هه‌روه‌ها ڕوونیان كرده‌وه كه ده‌رگای وتووێـژه‌كان به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.