كۆریای باكور ده‌ڵێت ئه‌و سـزایانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی تاقیـكردنه‌وه
ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه سه‌پاندویه‌تیـیه سه‌ر بیۆنگـیانگ وه‌ك ڕاگه‌یاندی شه‌ڕه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ده‌ڵێت هه‌نگاوی بێـبه‌زه‌یـی‌یانه ده‌نێت به‌رامبه‌ر هه‌ر وڵاتێـك بیه‌وێت سه‌روه‌ری كۆریای باكور تێـك بدات. وه ده‌شـڵێت كۆریای باكور ئاشـتی ده‌وێت و له شه‌ڕیش ناترسـێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به زمانێـكی توندئامێزه‌وه هێرشـی كردۆته سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه ده‌ڵێت ئه‌و سـزایانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌وڵی ئه‌مریكا بووه بۆ ڕوخاندنی سـیسـتمی سـۆشـیالیسـتی. كۆریای باكور ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریـكردنی هه‌ڵسـوكه‌وتی ئه‌مریكا و هه‌نگاوی گونجاوی خۆی ده‌نێت -- به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دیاری نه‌كردووه كه چی ده‌بن.
كرسـتۆفه‌ر هێـڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی سـشـه‌ممه گه‌یشـتۆته سـیئۆل بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه چۆن وه‌ڵامی ئه‌و
تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووی كۆریای باكور بده‌نه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ته‌قینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكوریان پـشـتڕاست كرده‌وه كه له ژێر زه‌ویدا ئه‌نجامی دابوو ، وه گوتیان هێزه‌كه‌ی له یه‌ك هه‌زار ته‌ن كه‌متر بووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هانی هه‌موو وڵاته‌كان ده‌دات سـزاكانی نێو بڕیاری 1718 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌سه‌ر كۆریای باكوردا بـسـه‌پـێنن.
هه‌ر ڕۆژی سـێشـه‌ممه چین پابه‌ندبوونی خۆی به‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاند. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام به‌شـێوه‌یه‌كی به‌رپـرسـانه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به ڕاستی جێبه‌جێ كردووه.
شـایانی باسه چین تاكه هاوپه‌یمانی كۆریای باكوره.