دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین سه‌رۆكی پێشووی عێراق به تاوانی ژینۆساید به ئاماده‌بووانی گه‌واهده‌رانی كورد پاش پشووییه‌كی پێنج ڕۆژی ده‌ستی پێكرده‌وه.
گه‌واهده‌ران به دادگایان گوتووه چۆن هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی چوارده‌وری هه‌زاران كوردی عێراقیان گرتووه له ده‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی ساڵی 1988 دا. گه‌واهیدانه‌كه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه نێردراونه‌ته ئۆردوگایه‌كی زیندانی كردن و گوتوشیانه له‌و زیندانه‌دا به‌هۆی بارودۆخی خراپی ئه‌و ئۆردوگایه و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه دانه‌وه چه‌ندین كه‌سیان لێ مردوون. هه‌روه‌ها باسیشیان له هێرشه كیمیاییه‌كانیش كردووه.
موته‌لیب موحه‌ممه‌د سه‌لمان كه ته‌مه‌نی 78 ساڵه گوتویه‌تی له كاتی شاڵاوه‌كاندا بۆ زیندانخانه‌یه‌كی باشوری عێراق ڕه‌وانه كراوه و له‌وێ ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك و له نێویاندا خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه جا به نه‌خۆشی یان برسی بوون و یان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه بووبێت كه له لایه‌ن پاسه‌وانه عێراقی‌یه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سه‌دام حوسه‌ین ڕه‌خنه‌ی له گه‌واهده‌ران گرتووه و گوتویه‌تی عێراق دابه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی نه‌ژادی له ووڵاته‌كه‌دا دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها پرسیاری كردوو گوتی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، بۆچی شایه‌تحاڵه‌كان له پاش ڕووداوه‌كان به شوێن ته‌رمی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یاندا نه‌گه‌ڕاون. بۆچیش شوێنه‌واری گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی نازانێت؟
دادپارێزانی گشتی ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی زیاتر له سه‌د و هه‌شت هه‌زار كوردی‌یان له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال دا كوشتووه.
هه‌ر له هه‌مان دانیشتنی دادگادا، دادوه‌ر قایل بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانی تاوانبارانكراو كه نه‌ده‌چونه هۆڵی دادگاییه‌كه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌گوترێت ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی دادگای عێراقی ڕۆژی پێنجی یانزده‌یان داناوه بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر یه‌که‌م دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین به‌سه‌ر كوژرانی 148 كه‌س له شارۆچكه‌ی دوجه‌یل له ساڵی 1982دا.