ده‌سه‌ڵاتدارانی سـیریلانكی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی پـڵـنگه‌كانی تامیل ماشـێـنێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراویان كێشـاوه به كاروانێـكی ده‌ریایی سیریلانكا، وه له ئاكامدا
به‌لایه‌نی كه‌م 92 كه‌س كوژراون و 150 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م هێرشـه خۆكوژیـیه ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوه‌ڕاستی باكوری سـیریلانكا له نزیك خاڵـێـكی گواسـتنه‌وه‌ی سه‌ربازه ده‌ریایـی‌یه‌كان ڕوویداوه.
ئه‌مه له كاتێـكدا ڕوویداوه كه نێراوی ژاپـۆنی یاسوشی ئاكاشی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی سـیریلانكادا كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی دانانی خشـته‌یه‌ك بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشتی نێوان حكومه‌تی سیریلانكی و پـڵـنگه‌كانی تامیل له 28 و 29 ی مانگی ده‌دا له جنێڤ.
هه‌روه‌ها ئاكاشی پـێشـبینی ده‌كات سه‌ردانی باره‌گایه‌كی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له باكوری سیریلانكا بكات به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پـڵـنگه‌كانی تامیل.
شـایانی باسه به سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون له‌وه‌ته‌ی له مانگی حه‌وته‌وه شه‌ڕی سه‌خت له نێوانیاندا ده‌سـتـیپـێـكرد دوای كۆتایـیـهێنان به‌و ئاگربه‌سته‌ی كه پـێش چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به یارمه‌تی نه‌رویژیـیه‌كان هاتبوویه كایه‌وه.
له سـاڵی 1983 وه پـڵـنگه‌كانی تامیل ده‌سـتیان به خه‌باتی چه‌كداری كردووه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سـیریلانكا كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی تامیلن.