ماڵپه‌ڕی سه‌ركه‌وتووی " ی‌و تیوب "You Tube" كه وێنه‌ی ڤیدیۆیی جیاوازی تیادا بڵاوده‌كرێته‌وه بۆته ماڵپه‌ڕێكی گه‌وره‌ی سه‌ر ئینته‌رنێت و به‌ڕه‌سمی كه‌تۆته ناو كۆمكاری گه‌وره‌وه. گوگڵ كه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌ی سه‌ر ئینته‌رنێته قایل بووه‌به كڕینه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانیا ساوایه به بڕی ملیارێك و 650 ملیۆن دۆلار. به‌سه‌رهاتی خاوه‌نه گه‌نجه‌كانی ی‌و تیوب كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان دامه‌زراندووه، چیرۆكی پێگه‌یشتن له هه‌ژارییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندییه.
سه‌ره‌تای ئه‌م كۆمپانیایه له بیرۆكه‌یه‌كی ساده و ساكاره‌وه ده‌ستی پێكردووه كه پاش چه‌ند مانگێك بووه یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه هه‌ره پڕبینه‌رترین ماڵپه‌ڕه‌كانی جیهان. له ماڵپه‌ڕی ی‌و تیوب‌دا، هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی تیادا بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌ر له پیاوێكی پیره‌وه كه گۆرانی تانگۆ ده‌ڵێت هه‌تاوه‌كو ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیود. ئه‌مانه‌ش بێ له وێنه هه‌مه‌ڕه‌نگ و گاڵته‌جاڕییه‌كانی كه تیایدا بڵاوده‌كرێته‌وه. ڕاستی‌یه‌كه‌شی بۆته شوێنێكی له‌بار بۆ سیاسه‌ت كردن له‌سه رئینته‌ر، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی یاخیبووه‌كانی عێراقیشی تیادا بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری وایه‌رد، مارك رۆبنسۆن گوتویه‌تی ئه‌م گۆڕانه به شۆڕشێكی بواری وێنه‌ی ڤیدیۆیی داده‌نرێت چونكه ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵكی زیاتر بۆ ته‌ماشاكردنی وێنه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌چنه سه‌ر ئینته‌رنێت.
ڕۆژانه زیاتر له 60 هه‌زار وێنه‌ی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه داده‌به‌زێنرێت و ته‌ماشای 100 كلیپی ڤیدیۆیی ده‌کرێت. ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌وانه‌یه قازانجی بۆ گوگڵ هه‌بێت كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
به‌سه‌رهاتی سه‌ركه‌وتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش سه‌یره كه له پێش 20 مانگ له‌مه‌وپێش، هه‌ر نه‌بوو. ئه‌وانه‌ی "ی‌و تیوب" ییان دامه‌زراند، ستیڤ چێن و چاد هه‌رڵی ده‌ڵێن له ڕۆژانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان له ساڕێژێكدا یاخود گه‌راجێكدا كارییان كردووه. جێی باسه، باوه‌ڕده‌كرێت داهاتی ی‌و تیوب له ساڵی داهاتوودا بگاته 100 ملیۆن دۆلار.