مادۆنا له میانه‌ی سه‌ردانه نۆ ڕۆژییه‌كه‌یدا بۆ ووڵاتی مه‌لاوی له ئه‌فه‌ریكا، خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی گای ریچی منداڵێكی كوڕی یه‌كساڵه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه و ناوییان ناوه ده‌یڤد باندا. دایكی ده‌یڤد پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له له دایك بوونی گیانی له ده‌ستداوه، باوكیشی توانای به‌خێوكردنی نه‌بووه. ده‌یڤد له ناوه‌ندێكی به‌خێوكردنی منداڵانی بێ دایك و باوك ژیاوه. مادۆنا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژی 13 ی ئۆكتۆبه‌ر مه‌لاوییان به‌جێ هێشت، به‌ڵام منداڵه‌كه نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵیاندا بڕوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاواره و په‌نابه‌ران پاسپۆرتی بۆ دروست بكه‌ن.
گۆرانیبێژی موزیكی لادێی یاخود (Country Music) سارا ئێڤنس، ئاشنایانی ده‌نگی توشی سه‌رسوڕهێنان كرد به‌وه‌ی ڕایگه‌یاند كه چیتر به‌شداری به‌رنامه‌ی " سه‌ماكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان" ی كه‌نای ئه‌ی، بی سی ئه‌مریكی ناكات و له هاوسه‌ره‌كه‌شی كره‌یگ شێڵسكی جیابۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ پێكه‌وه بوون.كۆمپانیای سۆنی ریكۆردیش گوتویه‌تی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سه‌ر خانم ئێڤنس‌دا هاتووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی داوای جیابوونه‌وه بكات. هه‌روه‌ها داوای كردووه كه ئاشنایانی ده‌نگی و ته‌ماشاكه‌رانی ته‌له‌فزیۆن ڕێزی لێ بگرن و تێ بگه‌ن له‌وه‌ی كه پێویستی به كاتێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له ڕۆژی 17 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا، ئه‌ستێره‌ی موزیكی لادێی ئه‌مریكی تم مه‌كگراو
ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌سه‌ر شه‌قامی "هۆڵیود بۆڵه‌ڤه‌رد" پێ ده‌درێت كه به "Hollywood Walk of Fame" ناسراوه و له‌سه‌ری ناوی هونه‌رمه‌نده‌كه یاخود كه‌سه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ساڵانه له لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانی بواری ڕاگه‌یاندن ده‌به‌خشێنرێت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمیته‌یه چه‌ند فۆرمێكیان پێده‌گات بۆ به‌ربژاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌ستێره‌یان بدرێتێ.
دوا به دوای وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ش، تم مه‌كگراو فلیمێكی نوێی به ناونیشانی " Flicka " له هۆڵه‌كان سینه‌مای ئه‌مریكا نمایش ده‌كرێت. موزیكه‌كانیش كه له ناو ئه‌م فلیمه‌دا به‌كارهاتووه، موزیكه‌كانی دوایترین ئه‌لبومه‌که‌ی تم مه‌كگراوی تیادا به‌كارهاتووه به ناونیشانی "My Little Girl".