وه‌زیری نوێی ڕۆشنبیری ووڵاتی سوید له پۆسته‌كه‌ی خۆی كشایه‌وه پاش ته‌نها دوو ڕۆژ له ده‌ست پێكردن به كاره‌كه‌ی.
سیسیلیا ستێگۆ چیلۆ ڕۆژی دووشه‌ممه وازی له كابنه‌تی باڵی ناوه‌ندی ڕاستی حكومه‌تی سویدی هێنا پاش ئه‌وه‌ی دانی هێنا به‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ پاره‌ی مۆڵه‌تی ته‌له‌فزیۆنی نه‌داوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی بڕی ئه‌و موچه‌یه‌ی به دایه‌نی منداڵه‌كه‌ی داوه، به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باج ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
به پێی یاسای سویدی، دانیشتوان ده‌بێت ساڵانه بڕی 200 دۆلار بۆ مۆڵه‌تی ته‌له‌فزیۆن بده‌ن و ئه‌و پاره‌یه‌ش له ڕاگه‌یاندنی گشتی ووڵاته‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ستێگۆ چیلۆ چاودێری ده‌كات.
جێی باسه، ستێگۆ چیلۆ دووه‌م وه‌زیره له پۆسته‌كه‌ی خۆی بكشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری نوێ فرێدرك راینفێڵدت له 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا كابنه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا.