باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئێران كرد وانه‌یه‌ك فێربێت له
كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور.
جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت ئه‌و هیواداره ئێران تێـبگات كه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی هه‌مان جۆری سزا ده‌بێته‌وه كه به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سهپـێـندرا.
بڕیاره ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبـبنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران.
شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا له‌میانه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ دانوسـتانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی نه‌یتوانیوه ئێران قایل بكات كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده وڵاته‌كه‌ی كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه و فشاری زلهێزه‌كانی جیهان به‌ڵام له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و داخوازیـیانهی له ئێران ده‌كرێت تا كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت نایاسایـین.