كۆریای باشـور و ژاپـۆن ده‌سـتخۆشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری 1718 كه تیایدا بڕیاری سزادانی كۆریای باكور دراوه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوو.
شـینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سـتایشی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسـته تونده‌ی دژی خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكور هه‌یبووه.
سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرایه بۆ كۆریای باكور كه نابێت له‌ژێر هه‌ر بارێـكدابێت چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، وه ده‌شـڵێت ژاپـۆن تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات چی ده‌توانێت بیكات بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و ڕێـوشـوێنه.
به‌پـێـی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كڕین و فرۆشـتنی كه‌ره‌سه و كه‌لوپه‌لی له‌شـكری له كۆریای باكور قه‌ده‌غه ده‌كات هه‌روه‌ها له‌م بڕیاره‌دا داوا له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كراوه كه هه‌موو هۆیه‌كی گواسـتنه‌وه بۆ كۆریای باكور ڕابگیرێت و بـپشـكنرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا بڕیاره‌كه‌ی UN به ئامانجی كۆتـكردنی ده‌سـته و تاقمه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئـڵی سه‌رۆكی كۆریای باكوره، تا نه‌توانن فرۆشـتنی كه‌لوپه‌لی به‌به‌ها له وڵاته‌كه‌دا بكه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه حكومه‌تی كۆریای باشـوریش په‌یمانی جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی داوه به‌ڵام سه‌رۆكی پارتی ئوری واته پارته‌كه‌ی ڕۆهموو هیوونی سه‌رۆكی كۆریای باشور گوتویه‌تی پـێـویسـت ناكات كۆریای باشـور ڕاسـته‌وخۆ به‌شـداری قه‌ده‌غه‌كردنی گواسـتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ كۆریای باكور بكات چونكه وه‌ك ده‌ڵێت كارێـكی له‌و بابه‌ته له‌وانه‌یه بـبێـته مایه‌ی قه‌یرانێـكی چه‌كداری.