پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی ئه‌و هێرشـانه‌ی كه له ناوچه
جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌دا ڕوویانداوه به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون، وه یه‌كێـكیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمێـكه.
له هه‌رێمی خۆست له باشوری ئه‌فغانستانیش پـۆلیس ده‌ڵێت یاخیبووان شه‌وی ڕابوردوو هێرشـیان كردۆته سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی پـۆلیس و له ئاكامدا 3 پـۆلیس كوژراون.
پاشـان بۆمبێـكی لاڕێ له شـاری هیرات به كاروانێـكی ئاسایش‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، وه بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی 2 هاوڵاتی سـڤیل.
له شـاری قه‌نده‌هاریش یه‌كێـك به سواری ماتۆڕه‌وه نوێنه‌رێـكی هه‌رێمی به ناوی محه‌مه‌د یونس كوشـتووه كاتێـك كه به‌ره‌و كاره‌كه‌ی ده‌چوو.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڕۆژنامه‌وانێـكی وێنه‌گری سه‌ربه‌خۆی ئیتاڵی له باشوری ئه‌فغانسـتاندا دیار نه‌ما.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له ڕۆما گوتیان ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان گابرێـل تۆرسیلۆ ڕفێندرابێت.
ئاژانسی پاجۆكی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه ته‌له‌فونێـك بۆ مۆبایله‌كه‌ی كراوه و یه‌كێـك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی تاڵیـبان ئه‌و بیانیـیه‌یان به تاوانی سـیخوڕی ڕفاندووه.