ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێـكڕای ده‌نگ بڕیارێـكیان له دژی
كۆریای باكور له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ده‌نگدانه‌كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامدرا، واته كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌ی كۆریای باكور كه ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی له ژێر زه‌وی ئه‌نجامداوه.
بڕیاره‌كه كه ژماره‌كه‌ی 1718 ، داوا له كۆریای باكور ده‌كات جبه‌خانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی و چه‌كه كۆمه‌ڵـكوژه‌كانی و هه‌موو موشـه‌كه بالیسـتیـیه‌كانی هه‌ڵبوه‌شـێـنێـته‌وه. هه‌روه‌ها داواش له وڵاتان ده‌كات هیچ جۆره شـتێـك نه‌ده‌ن به كۆریای باكور كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ بكرێت له دروسـتكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵـكوژ و قورس‌دا به‌كاربێت. بڕیاره‌كه داواش ده‌كات دارایی ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سـانه‌ش بلۆك بـكرێت كه په‌یوه‌ندیـیان به به‌رنامه‌كانی چه‌كسـازی كۆریای باكوره‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ش ده‌دات به وڵاتان له كاتی پـێویسـتدا چاودێری ئه‌و بارانه بكه‌ن كه به‌ره‌و كۆریای باكور ده‌گوێزرێنه‌وه، وه ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ڕه‌نگه له دروسـتكردنی چه‌كی نائاسایی به‌كاربێت. هه‌روه‌ها ڕێـگه له كۆریای باكور ده‌گرێت كه كه‌لوپه‌لی خۆشـگوزه‌رانی (كه‌مالیـیات) بكڕێت. وه داواش له بیۆنگـیانگ ده‌كات به‌بێ مه‌رج بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێزی دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
به‌هۆی ناڕه‌زایی ڕوسیا و چین له به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی هێز، بۆیه بڕیاره‌كه باس له هه‌ڕه‌شه‌ی كاری له‌شـكری بۆ جێبه‌جێـكردنی سزاكان ناكات.
دوای ده‌نگـدانه‌كه باڵیۆزی كۆریای باكور له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاك گیل یۆن هۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌جێـهێشت، وه گوتی ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشـاره‌كانی بۆ سه‌ر بیۆنگیانگ زیاتر بكات ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵوێسته به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.