سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت په‌سه‌ندكردنی سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر كۆریای باكوردا له
لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات جیهان له دژی خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی بیۆنگیانگ هه‌ڵوێسـتێـكی یه‌كگرتوو‌یان هه‌یه.
سه‌رۆك بوش ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه له باخچه‌ی كۆشـكی سـپـی ڕاگه‌یاند.
پـێشـتریش، له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له گوتاری ڕادیۆی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سـاڵـێـك له‌مه‌وبه‌ر كۆریای باكور ڕێـكه‌وتنـێـكی مۆركرد، تیایدا په‌یمانی دا ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی ناوه‌كی خۆی بـبێت.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتیشی به شـكاندنی ئه‌و به‌ڵـێـنه له لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه هه‌لی له گوزه‌رانیـیه‌كی باشـتر له‌ده‌ست هاوڵاتیـیانی خۆی دا.
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی ئامانجه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ڕوون و ئاشـكرایه كه ئاشـتی و ئاسایش له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا به‌رقه‌رار بێت، وه نیمچه دورگه‌ی كۆریاش بێ چه‌كی ناوه‌كی بێت.