سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو وشه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی
له‌شـكری به‌ریتانیایه كه له تێـبیـنی‌یه‌كانیدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق گوتویه‌تی.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز بلێر گوتی داواكه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ڕیچارد دانـنه‌تس كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا عێراق به‌جێبهێڵن هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا ده‌یڵێن. به‌ڕێز بلێر گوتی ستراتیژیـیه‌تی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌دا ده‌كشـێـنێـته‌وه كاتێـك كاره‌كه‌ی له‌و وڵاته ته‌واو ده‌بێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ڕیچارد دانـنه‌تس پـێشـتر به ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ (Daily Mail) ی به‌ریتانی گوتبوو هێزه‌كانی به‌ریتانیا ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق خراپـتر ده‌كه‌ن، وه پـێویسـته به زووترین كات له‌و وڵاته بكشـێـنه‌وه.
له عێراقیش، پـۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـك له ناوچه‌یه‌كی گوندنشین له
باشوری به‌غدا 6 ژن و 2 كچیان كوشـتووه. هه‌روه‌ها 14 ته‌رمیش له شـارۆچـكه‌ی ضلوعیـیه له باكوری به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت توندوتیژی له عێراق بۆته مایه‌ی كۆڕه‌وكردنێـكی به‌رده‌وام له‌و وڵاته. كاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن مانگانه به هه‌زاره‌ها عێراقی وڵاته‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن.