كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و
پـێـكدادانانه‌ی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌دا 6 چه‌كداری فه‌له‌سـتینیـیان كوشت و به لایه‌نی كه‌م 10 ی دیكه‌شـیان بریندار كرد.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن ئه‌و چه‌كدارانه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا و له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچـكه‌ی جه‌بالیا موشه‌كی دژه تانكیان گرتۆته كاروانێـكی تانكی ئیسرائیلیـیه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیش وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی موشـه‌ك هاویشـتنهكانی داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 3 له چه‌كداره‌كان سه‌ر به گروپی حه‌ماس بوون.
پـێشـتریش ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیلی ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی هه‌ینی 2 ڕۆكێتی فه‌له‌سـتینی گیراوه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی شـارۆچـكه‌ی سـدیرۆت له باشوری ئیسرائیل، وه له ئاكامدا 2 كه‌س به‌لایه‌نی كه‌م برینداربوون و هه‌روه‌ها زیانیش به چه‌ند ماڵـێـكیش كه‌وتووه.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینیش هێزه‌كانی ئیسرائیل له هێرشـێـكی ئاسـمانیدا له كه‌رتی غه‌ززه 3 چه‌كداری حه‌ماسـیان كوشـتووه. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كدارانه به‌نیازبوون ڕۆكێت به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵبده‌ن.