ڕۆمانـنووسی هاوچه‌رخی به‌ناوبانگی توركیا ئۆرهان پاموك خه‌ڵاتی نۆبڵی 2006 ی بواری وێژه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌كادیمیای سـویدی له سـتۆكهۆڵم خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری وێژه‌دا بهخشـیـیه ئۆرهان پاموكی ته‌مه‌ن 54 سـاڵ وه‌ك پـێزانینێـك بۆی له‌سه‌ر كتێبـێـكی به ناوی ئه‌سته‌نبوڵ كه تیایدا وه‌ك سـكرتێری ئهكادیمیـیهكه ده‌ڵێت باس له نمونه‌ی نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و پـێـكدادانی كه‌لتوره‌كان ده‌كات.
پاموك هێشـتا له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ژی، وه له‌وێ به كۆمهڵناسێـكی بلیمه‌ت و به توانا ناسراوه.
له مانگی یهكیشدا دادگای ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر پاموك لابرد كه تیایدا به سووكایه‌تی كردن به گه‌لی تورك تاوانبار كرابوو. ئه‌و تاوانانه خرایه پاڵی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له سویسـرا كه تیایدا گوتبووی له توركیا 30 هه‌زار كورد كوژراوه و ملیۆنێـك ئه‌رمه‌نیش له سه‌رده‌می عوسمانیـیهكاندا.
بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشـنبیری توركیا مسـته‌فا ئه‌یسن هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـیرۆزبایی له پاموك كرد و ته‌نها وه‌ك ڕۆماننووسـێـك باسی لێـكرد. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش پـیرۆزبایی لێـكردووه.
شـایانی باسه پاموك یه‌كه‌م نووسه‌ر بوو له جیهانی ئیسـلامی كه بڕیاره‌كه‌ی ئێرانی سه‌رزه‌نشت كرد كه داوای كوشـتنی سه‌لمان ڕوشـدی ده‌كرد.
پاموك 10 كاری وێژه‌یی له توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه زۆربه‌ی بۆ سویدی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه.