یاسادانه‌رانی فه‌ره‌نسی به‌رنووسی بڕیارێـكیان په‌سه‌ند كرد كه ده‌ڵێت نكۆڵی كردن له‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌رمه‌نیـیه‌كان له توركیا پـێش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك كه كرابوو تاوانه.
وێـڕای به‌رهه‌ڵـستی توركیا بۆ ئه‌و به‌رنووسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا نوێنه‌رانی خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌یان دا. به‌پـێی ئه‌و بڕیاره سـزای زیندانی كردن و پاره‌دان ده‌سه‌پـێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سـانه‌ی نكۆڵی له جینۆسـایدی دژی ئه‌رمه‌نیـیه‌كان ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بچێـته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سـێناتی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ژاك شیراك په‌سه‌ند بكرێت، وه ڕه‌نگه ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ش درێژخایه‌نبێت.
حكومه‌تی توركیا فه‌ره‌نسـای له باره‌ی گه‌ڵاڵه نامه‌ی جینۆسایدی دژ به ئه‌رمه‌نیـیه‌كان
ئاگادار كردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه نامه‌كه بـبێته بڕیار ئه‌وا ئه‌و كاره زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ێنێت.
هاوكات بازرگانانی توركی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه ئه‌رمه‌نیـیه‌كان ده‌ڵێن توركه‌كان له سه‌رده‌می عوسـمانیـیه‌كاندا له نێوان سـاڵانی 1915 و 1923 نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێـك ئه‌رمه‌نیـیان كوشـتووه تا له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا دوریان بخه‌نه‌وه.