هه‌تا ئێســتا هیچ كه‌سـێـك له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆریای باكور نه‌یتوانیـوه بانگه‌شه‌كه‌ی
بیۆنگـیانگ بۆ تاقیـكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه ئه‌نجامی دابوو پـشـتڕاستی بكات.
هاوكات زانایانی فه‌ره‌نسی و ژاپـۆنی و هه‌روه‌ها ڕوسـیایی، هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوو جۆره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆریای باكور ڕوویداوه. ده‌شـڵێن هێزی ته‌قینه‌وه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك بـچووك بووه. له هه‌مان كاتدا فه‌ره‌نسـیـیه‌كان ده‌ڵێن هێزی ته‌قینه‌وه‌كه بڕێـك كه‌متر بووه له هێزی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمیـیه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه له كاتی شه‌ڕی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا به هیرۆشیمای ژاپـۆنی كێشـا.
لێپـرسـراوانی كۆریای باشـور ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌وه‌ی كۆریای باكور هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه هیچ ده‌رهاوێژه‌یه‌كی تیشـكی نائاسایی‌یان له ناوچه‌كه‌دا به‌دی نه‌كردووه. هاوكات هه‌ندێ له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژی له سیئۆل گومانیان لادروست بووه له‌وه‌ی ئایا ئه‌وه به ڕاستی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی بووه یان نا.
ژاپـۆنیش فڕۆكه‌ی تایبه‌تی به ئاسـمانی ده‌ریا خولانۆته‌وه تا چاودێری ئاسـتی تیشـكی ناوه‌كی له ناوچه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام هیچ شتێـكی نائاسایی به‌دی نه‌كراوه.
حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌رگیز جیهانی ده‌ره‌وه به ته‌واوی نه‌زانێت كه‌چی له نێو كۆریای باكوردا ڕوویدابوو. حكومه‌تی بیۆنگیانگ ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی له ژێر زه‌ویدا ئه‌نجامی دابوو، هه‌ر بۆیه هیچ ده‌رهاوێژه‌یه‌كی تیشـكی لێـنه‌كه‌وتۆته‌وه.