وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له هه‌ولێر چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سـعود بارزانی كه‌وت بۆ تاووتوێـكـردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشـتكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگای جۆراوجۆری نه‌ژادی و ئاینی.
خانم ڕایس گوتی ئێمه ئێسـتا ده‌توانین بارودۆخێـكمان هه‌بێت كه تیایدا عێراقێـكی دیموكراتیكمان هه‌یه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا هه‌رێمێـكی كوردی دیموكراتیك. خانم ڕایس گوتیشی گه‌ره‌نتی هه‌یه له ده‌سـتوری ئه‌و عێراقه یه‌كگرتووه‌دا و خه‌ڵكی له گرنگی ئۆتۆنۆمی لێره له هه‌رێمی كوردی تێده‌گه‌ن.
خانم ڕایس هه‌روه‌ها گوتی كورده‌كانی عێراق چیدیكه له چه‌وسـانه‌وه ناترسێن كه له زه‌مانی سه‌دام حسێن به‌سه‌ریان هاتبوو. خانم ڕایس گوتی به ڕای من ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی كه ئێسـتا له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت پـرۆسه‌یه‌كه كه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێـكی یه‌كگرتوو مافه‌كانی ته‌واوی گه‌لی عێراق ده‌پارێـزێت و به‌رگریان لـێده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی گوتی ئه‌و پابه‌ندی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانیـیه. به‌ڕێز بارزانی گوتی ئێمه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی ده‌سـتمان پـێـكردووه تا عێراقێـكی فیدراڵ و دیموكراتیك و فره لایه‌نه پـێـكدێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایس هه‌روه‌ها داوای كرد هه‌وڵی چالاكانه بكرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێـكارانی كوردستان یاخود كۆمه‌ڵی تیرۆریستی په‌كه‌كه.
خانم ڕایس گوتی هه‌موو لایه‌نێـك پـێویسـته ڕۆڵی خۆی بـبینێت. كورده‌كان پـێویسته ڕۆڵ بـبینن، عێراقیـیه‌كان پـێویسـته ڕۆڵ ببینن، توركیاش پـێویسـته ڕۆڵ بـنوێنێت.
خانم ڕایس گوتی من زۆر دڵخۆشم كه ئۆفیسه‌كانی په‌كه‌كه له سه‌رانسه‌ری وڵات داخراون. ئه‌و گوتی به ڕای من ئێسـتا هاوكاری باش ده‌بینـین له نێوان عێراق، توركیا، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به‌ڕێز بارزانی به‌ڵێنی هاوكاری به‌رده‌وامیدا بۆ مسۆگه‌ركردنی عێراقێـكی بێ تیرۆریزم و تیرۆریسـتان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایس گوتیشی ئه‌مریكا پـشـتیوانی له عێراقـێـكی یه‌كگرتوو و دیموكراتیـك ده‌كات كه سه‌قامگیر بێت و به ئاشـتی بژیت و له‌گه‌ڵ دراوسـێـكانیدا له ئاشـتی دا بێت.
ئه‌م گــوتاره بـیروبۆچوونی واشــنـتـۆنه