وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زلهێزه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سزادانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وتووێـژ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت لێـپـرسـراوانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسیا و چین (پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بڕیارێـك له دژی ئێران ڕێـكـكه‌وتوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دیبلۆماتانی ئه‌و شه‌ش وڵاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا كۆنفرانسـێـكی ڤیدیۆیی‌یان ئه‌نجام دا.
له‌شـاری شه‌هریاری ئێرانی سه‌رۆكی ئێرانی گوتی هه‌ندێ زلهێزی جیهانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌ترسـێـنن. مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌هێنا، به‌ڵام گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی ئه‌وه‌ی نیـیه ده‌ستوه‌رداته به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێران ئه‌و تاوانه ڕه‌تـده‌كاته‌وه.