توێژینه‌وه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا که‌مخۆراکی زیاتر له نێو کچان و ژنان‌دا به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن واپێده‌چێت که‌مخۆراکی بووبێته دیارده‌یه‌ک و له نێو کوڕانیشدا ده‌ربکه‌وێت.
میلیندا سمت له ده‌نگی ئه‌مریکاوه هۆکاره‌کانی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه‌ی ڕوونکرده‌وه و ده‌ڵێت بۆ فلیمه‌کان و گۆڤاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه که پڕن له وێنه‌ی ئه‌و ژنان و پیاوانه‌ی له‌ش و لارێکی ڕێک و جوانیان هه‌یه. ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان کاره‌کانیان وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی شێوه و ڕووخسارییان چۆنه و چ جلوبه‌رگێکیان له‌به‌ردایه.
بۆ نمونه، ئه‌کته‌ری لاو دێنس کوه‌ید دان به‌و ڕاستی‌یه‌دا ده‌نێت که کێشه‌ی که‌مخۆراکی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاگاداری بڕی ئه‌و خواردنه ببێت که ده‌یخوات تاوه‌کو له‌ش و لاری به باریکی بمێنێته‌وه.
بێ له ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌نده‌کانیش، له‌مڕۆدا بووکه شووشه‌کانیش له‌ش و لارێکی باریکی ناڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه.
به پێی شاره‌زایان نزیکه‌ی 8 ملیۆن ئه‌مریکی نه‌خۆشی که‌مخۆراکیان هه‌یه. دکتۆر ئارنۆڵد ئاندرسن له زانکۆی "ئایه‌وا" وه ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک ملیۆن که‌س له‌و تووشبوانه پیاون.
زۆر له پیاوان ده‌یانه‌وێت له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک "مک جاگه‌ر" و "براد پت" و " جه‌یمس بۆند" و ئه‌کته‌ری پێشوو و فه‌رمانداری ویلایه‌تی کالیفۆرنیا " ئارنۆڵد شوارتزنه‌یگه‌ر" بچن.
کره‌یگ لۆوی که بێژه‌رێکی ڕادیۆییه له ئه‌مریکا، ده‌ڵێت کاتێک که منداڵ بووه له خوێندنگاکه‌یدا به "منداڵێکی قه‌ڵه‌و" ناسراو بووه هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی بڕیاری‌داوه شتێک له‌و باره‌یه‌وه بکات و گوتی " من نه‌ک ته‌نها ویستم ببمه وه‌رزشه‌وانێکی باش به‌ڵکو ده‌شم ویست سه‌رنجی کچانیش ڕاکێشم. هه‌موو هاوڕێکانم له‌ش و لارێکی جوانیان هه‌بوو به‌ڵام من قه‌ڵه‌و بووم و چاویلکه‌شم له چاودا بوو."
کره‌یگ به‌هۆی ئه‌و باری ده‌روونیه‌ی له هۆکاری قه‌ڵه‌وییه‌که‌یدا تیایدا دروست بووه، بڕیاری‌داوه کێشی خۆی که‌م بکاته‌وه و ده‌ستی به که‌م خواردن کردووه و ویستویه‌تی هه‌روه‌ک که‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌کان وه‌ها بێت.
کره‌یگ گه‌یشته ڕاده‌یه‌ک که له سروشتی لادا و پێویستی به چاودێری پزیشکی بوو و هه‌وڵی ده‌ستکه‌وتنی یارمه‌تی پزیشکی و سایکۆلۆجی و فێربوونی چۆنێتی خۆراک خواردنی‌دا به شێوه‌یه‌ک دروست.
کره‌یگ ئێستا ته‌مه‌نی 30 ساڵه و کێشی 77 کگم، به‌ڵام له‌ش و لارێکی نه‌ک باریک به‌ڵکو ته‌ندروستی هه‌یه. که‌واته چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ژنان و پیاوانه‌ی تووشی که‌مخۆراکی ده‌بن، بریتی‌یه له چاره‌سه‌ری پزیشکی و ده‌روونی و ڕاوێژکردنی خۆراکی.
ئه‌مڕۆکه کره‌یگ لۆوی، بێژه‌رێکی ڕادیۆیی سه‌رکه‌وتووه و ئامۆژگاری ئه‌وانه ده‌کات که نه‌خۆشی ئانۆراکسیا یاخود که‌مخۆراکیان هه‌یه.