داواكاریـیه گشـتیـیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌م جار دوای په‌نجا سـاڵ تاوانی خیانه‌تیان
ئاڕاسـته‌ی هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكی كرد.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكی كه ناوی ئاده‌م غادان و ته‌مه‌نی 28 سـاڵه و ئه‌ندامی قاعیده‌یه به خاینه‌تكاری تاوانبار كرد، كه سـزاكه‌ی ده‌كاته له‌سێداره‌دان. هه‌روه‌ها تاوانباریش كراوه به كۆمه‌كـكردنی دارایی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تیرۆریستی.
داواكاره گشـتیـیه‌كان ده‌ڵێن ئاده‌م غادان له دایـكبووی كالیفۆرنیایه و بووه به موسڵمان، وه له چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی پـرۆپاگه‌نده‌یی ئه‌لقاعیده‌دا ده‌ركه‌وتووه، وه له هه‌ندێـكیشیدا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و په‌یامی ڕێبه‌ری دووه‌می ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری بڵاو كردۆته‌وه.
وا باوه‌ڕ ده‌كرێت ئاده‌م غادان له پاكسـتان بژی، وه له مانگی پـێنجی 2004 ه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای بیرۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI بۆ لـێـكۆڵینه‌وه داواكراوه.
باوك و دایكی ئاده‌م ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌یان له كۆتایی نه‌وه‌كاندا و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بووه به موسـڵمان و به‌ره‌و پاكسـتان ڕۆیشـتووه.