Accessibility links

چین ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا له‌ دژی كۆریای باكور ده‌رده‌بڕێت


چین ده‌ڵێت ئه‌و ڕازیـیه‌ كۆریای باكور له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی سـزا بدرێت.

باڵیۆزی چین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، وانگ گوانگیا ده‌ڵێت پـكین له‌گه‌ڵ داواكانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژاپـۆندایه‌ كه‌ كۆریای باكور سـزایه‌كی ته‌مێـكه‌رانه‌ بدرێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا هۆشـداریشی دا به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر جۆره‌ سـزایه‌ك بدرێت ده‌بێت گونجاو بێت (واته‌ سزای زۆر توند نه‌درێت).

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ چـۆنێتی سـزادانی كۆریای باكور وتووێـژ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی خۆشـگوزه‌رانی (كه‌مالیات) ، وه‌ پـشــكنینێـكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌شـتـیـیه‌كانی كۆریای باكور، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری سـزادانی داراییش.

باڵیۆزی ئه‌مریكی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت ڕێـكه‌وتنێـكی فراوان هه‌یه‌ له‌سه‌ر خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌.

هاوكات زانایان نه‌یانتوانیوه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆریای باكور پـشـتڕاست بكه‌ن كه‌ ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی ئه‌نجامداوه‌.

ژاپـۆن ده‌ڵێت ئه‌و نمونه‌ له‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور وه‌رده‌گرێت هه‌تا بزانێت ئاسه‌واری تیشـكی ناوه‌كی تیادایه‌. كۆشـكی سـپـیش ده‌ڵێت ئه‌و نازانێت به‌ وردی چـی بووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی گوت كۆریای باكور هێـڵـێـكی ترسـناكی به‌زاند، وه‌ گوتیشی ئه‌و وڵاته‌ ئێستا ده‌بینێت زیاتر له‌ جاران گۆشـه‌گیر كراوه‌.

XS
SM
MD
LG