به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌ڵێت ده‌شێت ووڵاته‌كه‌یی و ئیسرائیل وه‌ك دوو دراوسێ به ئاشتی بژین و بوونی یه‌كدی قبوڵ بكه‌ن.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی دا سه‌رۆكی سوریا گوتویه‌تی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، به‌ڵام پێویسته كه‌سێكی بێ لایه‌ن ناوبژیكه‌ری نێوان هه‌ردوو ووڵات بێت.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گومانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بتوانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت و گوتویه‌تی واشنتۆن نه‌خواستی هه‌یه و نه ڕوانینیشی هه‌یه بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه‌تی كه گوتبووی ئیسرائیل وازی له پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێناوه و سوریاشی ناچار كردووه له باری ئاماده‌باشیدا بێت بۆ شه‌ڕ.
هه‌رچی كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلیشن نكۆڵییان كردووه له‌وه‌ی پلانیان هه‌بێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوریا و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی سوریاشیان به هۆیه‌ك بۆ نیگه‌ران بوون داناوه و خواستی ووت‌وێژی ئاشتی سوریاشیان ڕه‌تكردۆته‌وه.
ووته‌بێژێكی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆلمه‌رت ڕۆژی سێشه‌ممه گوتویه‌تی ئیسرائیل دانوستاندن له‌گه‌ڵ سوریادا ناكات هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی پێشوازیكردنی له ڕێكخراوه تیرۆرستی‌یه‌كان ڕانه‌گرێت. ووته‌بێژ میری ئیسین ڕه‌خنه‌شی له سوریا گرت بۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه پشتگیرییانه‌ی به‌رامبه‌ر حیزبوڵای له‌و مانگه‌دا بڵاوكرده‌وه كاتێك كه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا له ئارادا بوو.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل، سوریا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی چه‌ك به حیزبوڵا ده‌دات.