كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له به‌غدا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی دیكه.
چه‌ند كاتژمێرێكیش پێش ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، پۆلیس گوتویه‌تی ته‌رمی 60 كه‌سیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه كه گولله باران كراون و نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه بووه. كاربه‌ده‌ستان گوتویانه ئه‌م ته‌رمانه قوربانیه‌كانی شه‌ڕه نه‌ژادییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ن كه له پایته‌ختی عێراقی‌دا ڕوویداوه.
له باشوری به‌غداش، هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن 11 چه‌كدارییان له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیك مزگه‌وتێكی دیوانیه كوشتووه كه له دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا، شه‌ڕوپێكدادانێكی توندی تیادا ڕوویدا و سه‌ربازه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاند به لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 میلیشیای شیعه ئاینزایان له‌و شاره‌دا كوشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، له‌شكری ئه‌مریكی گیان له ده‌ستدانی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند. یه‌كێكیان له میانه‌ی هێرشێكی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كوژراو ئه‌وی دیكه‌یان له پاش برینداربوونی له ئاكامی پێكدادانێكی شاری تكریت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.