وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێـشـنیاری سه‌پاندنی سزایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی توندی له دژی كۆریای باكوری كرد له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. پـێشـنیاره‌كه‌ش
پشـتیوانیـیه‌كی به‌هێزی له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێـكی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه هه‌یه.
دوای چه‌ند كاتژمێـرێـك له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تاقیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور، نوێنه‌ری واشـنتۆن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن لیسـتێـك له سزای پـێشـكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كه ده‌كرێت له دژی كۆریای باكور وه‌ربگیرێت. له‌وانه پـشـكنینی هه‌موو ئه‌و كاڵا و كه‌ره‌سـتانه‌ی ده‌چێت و یان ده‌رئه‌چێت له كۆریای باكور كه گومانی ئه‌وه‌ی لێـبكرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ به‌كاردێت، وه قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی فرۆشتنی چه‌ك پـێی.
هه‌روه‌ها بۆڵتن ڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ربڕی، وه گوتی ئه‌و هیواداره سزاكان له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت.
جۆن بۆڵتن پاش دانیشـتـنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتی كۆبوونه‌وه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، گوتیشی هه‌موو وتووێـژه‌كانی كه هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تیایدا به‌شـداریـیان كرد ته‌نها 30 خوله‌كی خایاند، وه تاكه وڵاتێـكیش نه‌بوو داكۆكی له كۆریای باكور بكات.
ژاپـۆن كه ئه‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، به توندی پـشـتگیری له سه‌پاندنی سزا له دژی كۆریای باكور ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـاش پـشـتیوانی له سه‌پاندنی سزا ده‌كه‌ن كه له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت.
ڕوسـیا وچینیش به‌شداریـیان له به‌یانـنامه‌ی سه‌رزه‌نشـتكردنی بیۆنگیانگیان كرد له‌سه‌ر تاقیـكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
نوێنه‌ری كۆریای باكوریش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاك گڵ كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌بوو، كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به بێ مانای له‌قه‌ڵه‌م دا، وه گوتی ئه‌و شـانازی به‌و به‌جێهێنانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، وه به گوته‌ی ئه‌و ئه‌م كاره ڕۆڵێـكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له سه‌قامگیركردنی ئاشـتی و ئاسایش له نیمچه دورگه‌ی كۆری و ناوچه‌كه.