ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له ڕووسیا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتنی ڕۆژنامه‌وان و ڕه‌خنه‌گرێکی کرێملن ئه‌نجام بدرێت که له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له مۆسکۆ کوژرا.
کۆشکی سپی له میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاوی کرده‌وه، ستایشی ئازایه‌تی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا و هه‌وڵه‌کانی کرد بۆ تیشک خستنه سه‌ر سه‌رپێچی‌یه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی به تایبه‌تی له چه‌چنیا. هاوکاتیش بانگه‌شه‌ی ڕووسیایان کرد که بکوژانی ئه‌و خانمه ڕۆژنامه‌وانه به سزای ڕه‌وا بگه‌یه‌نن.
هاوکارانی خانم پۆلیتکۆڤسکایای براوه‌ی خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ڵێن ئه‌و زانیاری و وێنانه‌ی ده‌رباره‌ی ته‌رمه ئه‌شکه‌نجه دراوه‌کانی چه‌چنیا کۆیکردونه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی "نۆڤایا گازێتا" بڵاوبکرێته‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه له مۆسکۆ که بنکه‌ی ده‌زگایه‌کی ڕۆژنامه‌وانی لێ‌یه، به سه‌ده‌ها که‌س له پرسه‌گێڕان مۆمیان داگیرساند و چه‌پکه گوڵی ڕێزلێنانیان بۆ گیانی پاکی ئه‌م خانمه دانا. یه‌کێک له خۆپیشانده‌ره‌کان گوتی " کرێملن ئازادی ڕاده‌ربڕینی کوشت."
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌تار-تاس ی ڕووسی ده‌ڵێت وێنه ڤیدیۆییه‌کانی بیناکه نیشانه‌ی ڕوونی بکوژه‌که‌ی تیادا ده‌رکه‌وتووه که که‌سێکی درێژ بووه و جلێکی تۆخی له‌به‌ردا بووه و کڵاوێکی تۆخی وه‌رزشی به سه‌ره‌وه بووه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، خانم ئانا پۆلیتکۆڤسکایا له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئازادی ئه‌وروپا گوتی به چاوی خۆی حاڵه‌تێکی تاوانکاری بینیوه که ده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیری چه‌چنیا رامزان که‌دروڤی تیادا بووه که له لایه‌ن ڕووسیاوه پشتگیری ده‌کرێت.