زلهێزه‌كانی جیهان بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سـزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕازیبوون، به‌ڵام گوتیشـیان
ئه‌وان هێشـتا ئاماده‌ن دانوسـتاندن بكه‌ن.
وتووێـژه‌كان ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو، وه تیایدا دیبلۆماتانی گه‌وره‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕوسـیا (ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن) و ئه‌ڵمانیا به‌شـداریـیان كرد، وه گوتیان ئه‌وان زۆر بێ ئومێد بوون له به‌رامبه‌ر ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مارگرێت به‌كێت گوتی دیبلۆماته‌كان ئێسـتا ده‌سـتیان كردووه به ڕاوێژكردن له‌سه‌ر كردارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕێـگه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بدات سزای نالهشـكری به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسـهپـێنێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان نیـكۆلاس بێرن ده‌ڵێت ئێستا پـرسـیار ئه‌وه‌یه چ جۆره سـزایهك له دژی ئێران بدرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا فشـار بۆ سه‌پاندنی سـزا له دژی ئێران ده‌كه‌ن.