ئه‌ندامێـكی باڵای پارتی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ده‌ڵێت بارودۆخه‌كه له عێراقدا به‌پـێـی ئه‌و نه‌خشـه‌یه‌ی بۆی دانرابوو ناڕوات.
ســێـناتۆر جۆن وارنه‌ر له واشـنتۆن ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانێـكی كورت بۆ شـاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌ڕێز وارنه‌ر گوتی ئه‌گه‌ر توندوتیژی له عێراقدا به‌م زووانه كه‌م نه‌بـێـته‌وه، ئه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت ڕێبازی خۆی له عێراقدا بگۆڕێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی وارنه‌ر به پـێـچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشه كه هه‌میشه داوا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز له عێراقدا بمێننه‌وه، وه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر سـیاسه‌تی ئێسـتایان.
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی وارنه‌ر ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ گوتی سه‌رۆك بوش هه‌مان نیگه‌رانی ســێـناتۆر جۆن وارنه‌ری هه‌یه و وابه‌ستی سه‌ركه‌وتنێـكی ڕاشـكاوه.
وارنه‌ر كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری له‌شـكریـیه له كۆنگرێس گوتی ئه‌گه‌ر توندوتیژی له عێراقدا هه‌تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ كه‌م نه‌بێته‌وه، ده‌بێت هه‌موو بژاره‌كان له‌به‌ر چاو بگیرێت.
شـایانی باسه سـێناتۆر وارنه‌ر گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق به هاوڕێـیه‌تی له‌گه‌ڵ سـێناتۆری دیموكرات كارڵ لیڤن ئه‌نجام دابوو. هه‌ردوو سـێناتۆر داوایان له حكومه‌تی عێراقی كردبوو كاری زیاتر بكه‌ن له پـێناو گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـكی سـیاسی هه‌تا توندوتیژی ڕیشه‌كێش بكات و پـێشـكه‌شـكردنی كاره خزمه‌تگوزاریـیه بنچینه‌یی‌یه‌كان به خه‌ڵكی عێراق.