به‌ریتانیا ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی پـێنج ئه‌ندامه ههمیـشـهیـییهكهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌یان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
كۆبوونه‌وه‌كه پـێشـتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، به‌ڵام وا بڕیاربوو دیبلۆماتانی له‌سه‌ر ئاستی نزم تیایدا به‌شـداری بكه‌ن.
له به‌غدا، گوته‌بێـژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم كۆنده‌لیزا ڕایس كه ئێسـتا به سه‌ردانێـك له عێراقه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
پـێشـتر پـێـنجشه‌ممه، باڵیۆزی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا كۆده‌بنه‌وه.
ئێـمیر جۆنز پـێری گوتی ئه‌و پـێشـبینی ده‌كات وتووێـژ له‌سه‌ر ئه‌و سزایانه بكرێت كه له‌ژێر ماده‌ی 41 ی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه كه ڕێـگه به سه‌پاندنی سزا ده‌دات به‌ڵام كرداری له‌شـكری تیادا نیـیه.
پـێـشـتر ئێران پابه‌ندی بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌بوو كه تیایدا داوای لێـكرابوو هه‌تا 31 ی مانگی هه‌شت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئه‌وان پـشـتگیری له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسی سـێرگی لاڤرۆڤ گوتی وڵاته‌كه‌ی هێشـتا به‌رهه‌ڵسـتی ئه‌و كاره ده‌كات.
لاڤرۆڤ داوای كرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماتی بۆ كێشه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا گوتی وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بێت به‌رده‌وامبێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سزاشی به‌سه‌ردا بـسه‌پـێنرێت.