هێزی ناتۆ فه‌رمانده‌یی 12 هه‌زار سه‌ربازی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وه‌رده‌گرێت كه ده‌بنه ته‌واوكه‌ری ئه‌و هێزه هاوبه‌ندییه‌ی كه ئاسایشی سه‌رانسه‌ری ئه‌و ووڵاته ده‌گرنه ده‌ست.
هێزی ناتۆ به‌م شێوه‌یه فه‌رمانده‌یی هێزی نێونه‌ته‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان و كابوڵ ی پایته‌خت ده‌كات.
ڕێوڕه‌سمی گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسێتی ئاسایش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كابوڵ به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی هێزی ئه‌مریكی و ناتۆ و سه‌رۆكی ئه‌فغانستان حامد كارزای به‌ڕێوه‌چوو. له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، سه‌رۆك كارزای سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و ڕۆڵی یارمه‌تیه‌ی هێزی ناتۆ له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمدا ده‌یبینێت.
فه‌رمانده‌ی هێزی ناتۆش له ئه‌فغانستان، ژه‌نه‌ڕاڵی به‌ریتانی ده‌یڤد ریچاردس گوتی یه‌كگرتنی فه‌رمانده‌یی هه‌موو هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ووڵاته‌كه‌دا ده‌بێته هۆی زیاتر كاریگه‌ربوونی هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.