كرسـتۆفه‌ر هیڵی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌رپـرسی دۆسـێی ناوه‌كی كۆریای باكور ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ بیۆنگیانگی ئاگاداركردۆته‌وه كه چه‌كی ناوه‌كی تاقی نه‌كاته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز هیڵ ئه‌م لێدوانه‌ی له واشـنتۆن دا، وه گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت له‌گه‌ڵ كۆریایه‌كی باكوری خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی بژی. هه‌روه‌ها به‌ڕێز هیڵ هۆشـداری دا به‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به كۆریای باكور ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شـێوازه سـتالیـنیـیه له ڕاگه‌یاندنی پلانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌كی به‌رده‌وامبێت.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه كۆریای باكور ڕایگه‌یاند ئامێرێـكی ناوه‌كی له ئاینده تاقی ده‌كه‌نه‌وه هه‌تا ڕووبه‌ڕووی كاره دوژمنـكاریـیهكانی ئه‌مریكا بـبن، به‌ڵام نه‌یگوت كه‌ی.
واشـنتۆن ده‌ڵێت ئه‌و نیازی نیـیه هێرش بۆ سه‌ر بیۆنگیانگ بكات، وه ده‌ڵێت ڕه‌نگه كۆریای باكور سوودی ئابوری و دیبلۆماسی گرنگی به‌ده‌ست بكه‌وێت ئه‌گه‌ر واز له چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كانی بهێـنێت.
لێـپـرسـراوێـكی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا گوتی جموجۆڵێـكی نائاسایی له شوێنێـكی تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور به‌دی كراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه هۆی ئه‌و جموجۆڵه بزانرێت.
پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆریای باكور له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی دابهشـبووه.