وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له سه‌ردانی بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌تا ئاشتیـیه‌كی هه‌میشه‌یی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان جێـگیربێت.
ئه‌و پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌ش به‌ره‌و پـێشه‌وه ناڕوات ئه‌گه‌ر فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له نێو خۆیاندا یه‌ك ده‌نگ نه‌بن. به‌ڵام ئایا فه‌تح و حه‌ماس كه دوو هێزی سه‌ره‌كی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانن ده‌توانن ڕێـكبكه‌ون و هه‌ڵوێسـتیان یه‌ك بخه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوكارمان بروسـك تۆغان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم شـاره‌زا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامۆسـتا له زانكۆی ئوردن له عه‌مان سازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.