ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالی دانوستاندن له‌گه‌ڵ دوو ڕفێنه‌ری توركدا ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌یه‌كیان ناچار كردووه له باشوری ئیتالیا بنیشێته‌وه.
فڕۆكه ڕفێنراوه‌كه له‌سه‌ر هێڵێكی هاتوچۆی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی شاری بریندیسی نیشتۆته‌وه و له لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیس و فریاگوزارییه‌وه چوارده‌وره دراوه. تاوه‌كو ئێستاش برینداری هیچ كه‌سێك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆكی هێڵی ئاسمانی توركی گوتویه‌تی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له ئه‌لبانیاوه به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتووه و هه‌ڵگری گه‌شتكه‌رانه، له لایه‌ن دوو توركه‌وه ڕفێنراوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی واپێده‌چێت ڕفێنه‌ره‌كان بیانه‌وێت ناڕه‌زایی له دژی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پاپا بهنهدیكت سه‌باره‌ت به ئیسلام و گه‌شته پلان دانراوه‌كه‌ی بۆ توركیا ده‌رببڕن.
له لایه‌كی دیكه‌ش، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنانی ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌و فڕۆكه توركیه كاتێك كه به‌سه‌ر ئاسمانی یۆنان‌دا تێپه‌ڕیووه، نیشانه‌ی ڕفاندنی داوه.
جێی باسه، ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی كه له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیاوه به‌ره‌و ئه‌سته‌نبول له توركیا به‌ڕێكه‌وتووه، زیاتر له 100 گه‌شتكه‌ری تیادابووه.