كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئێرانی پێشنیازی كردووه كه فه‌ره‌نسا داموده‌زگایه‌كی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران به‌ڕێوه ببات وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا.
جێگری سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی موحه‌ممه‌د سه‌عیدی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌كی فه‌ره‌نسی له تاران كه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م تێبینیانه‌یدا بوو.
سه‌عیدی گوتویه‌تی له‌وانه‌یه كارگه پیشه‌سازییه ناوه‌كیه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌و ده‌زگایه‌دا هاوكار بن و ئه‌وه‌ش ڕێگه به فه‌ره‌نسا بدات كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی چالاكیه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران‌دا بكه‌ن.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ، فه‌ره‌نسای له‌و پێشنیازه دوورخسته‌وه و داخوازی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێران دووباره كرده‌وه كه ده‌بێت ئێران چالاكیه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
خافێر سۆلانای سه‌رۆكی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتویه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئێران سه‌رنج ڕاكێشه، به‌ڵام پێویستی به شیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه. سۆلانا گوتیشی دوایترین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دانوستانده‌ری ناوه‌كی ئێرانی‌دا بنیاتنه‌ر بوو، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی به‌خۆوه نه‌بینی.