خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌كان كردووه ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه ڕابگرن كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س.
له شاری جه‌ده‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه، خانم رایس ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا ڕوویانداوه، خه‌ڵكانی فه‌له‌ستینی بێگوناه پێوه بوون.
خانم رایس له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵای سعوییه كۆبۆووه و گفتوگۆیان كرد. جه‌ده یه‌كه‌م ڕاوه‌ستانی گه‌شته‌كه‌ی خانم رایسه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به نیازه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان بدۆزێته‌وه.
خانم رایس له پاشدا سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردون و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو كۆببێته‌وه. هه‌روه‌ها به نیازه به جودایش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك دا كۆببێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت، كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌ب فشار بخه‌نه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه به زووترین كات ووتوێژه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ست پێ بكرێته‌وه.
جێی باسه، ئیسرائیل ڕازی نیه به دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس تاوه‌كو دان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌هێنن و توندوتیژی ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه و ڕێكه‌وتنی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌كاندا په‌سه‌ند نه‌كه‌ن.
له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، كۆنده‌لیزا رایس به جودایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆلمهرتدا كۆده‌بێته‌وه.