له ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مشتومڕێكی سیاسی په‌یدا بووه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه ناوخۆییه‌كان لیستی چه‌ند كه‌سانێكیان بڵاوكرده‌وه كه گوناهباركراون به‌وه‌ی كاری سیخوڕییان له دژی دۆست و براده‌ره كورده‌كانیان له ناو ده‌زگای موخابه‌راتی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامداوه. ژماره‌یه‌ك له‌م كه‌سانه‌ش پۆستی گرنگیان له نێو حكومه‌تدا هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه، مێردس بوێل له شاری هه‌ولێره‌وه پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا دوو ڕۆژنامه‌ی ناوخۆ ناوی 162 كه‌سیان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایا له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كورده‌كان له دوای ساڵی 1991 ه‌وه كاری سیخوڕییان له دژی كورده‌كان بۆ ده‌زگای موخابه‌راتی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامداوه.
واپێده‌چێت، ده‌زگای موخابه‌راتی سه‌دام حوسه‌ین هه‌وڵیان دابێت هاوكاری له‌و كه‌سانه وه‌ربگرن كه له ڕێبه‌رانی دوو كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رهه‌ڵداوی كورده‌كانه‌وه نزیك بوون واتا پارتی دیموكراتی كوردستانی مه‌سعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی جه‌لال تاڵه‌بانی كه ئێستا سه‌رۆكی عێراقه.
ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێم كه سه‌ر به هه‌ردوو پارتن داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی فه‌رمانیداوه به پێكهاتنی كۆمیته‌یه‌كی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی داوه تاوه‌كو له ڕاستی و دروستی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه بكۆڵنه‌وه. بڕیاره ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه، په‌رله‌مانتاره خۆجێیه‌كان بن به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك.
لیسته بڵاوكراوه‌كه ناوی كه‌سایه‌تی سیاسی هه‌موو لایه‌نێكی تیادایه.
یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی تیادایه‌تی ئه‌ندامێكی ئێستای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه به ناوی فه‌رعان عه‌بدوڵا ئهلشهرهفانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانی تیادایه كه گوایا سیخوڕی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه سیاسه‌ته‌كانی دیكه كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پۆلیسی شارۆچكه‌یه‌ك به ناوی سه‌باح جه‌لۆ غه‌ریب گوایا سیخوڕی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان كردووه.
كاربه‌ده‌ستێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وریا مه‌عروف عه‌بدوڵا كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای پۆلیسه تاوانباركراوه به‌وه‌ی سیخوڕی له‌سه‌ر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه.
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی عه‌بدولغه‌نی به‌زاز گوایا سیخوڕی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كورد كردووه كه له پاشدا بووه سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه
. وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانیش یونادم یوسف كه‌نا گوایا سیخوڕی له‌سه‌ر كرسچیانهكانی دیكه‌ی كوردستان كردووه و ئێستاش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه.
سه‌رۆكی به‌شی زانستی سیاسی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت به لایه‌وه سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له‌و ئیدیعایانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراون، ڕاست بن. پرۆفسیۆر ساڵح عومه‌ر ئیحسان ده‌ڵێت ڕێكخستنی خه‌ڵكی له ڕێكخراوه سیاسیه‌كان بۆ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه، كارێكی باوی به‌شی موخابه‌رات و زانیاری حكومه‌تی سه‌دام بووه. هه‌روه‌ها پێی باشه كه لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه و تاوانباركردنیان به ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی له كاتێكی ناسك بۆ كورده‌كان دێت. هاوكاته له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید و كوشتن و بێ سه‌روشوێن كردنی زیاتر له 180 هه‌زار كورد له میانه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی نێوان ساڵی 1987 بۆ 1988.