Accessibility links

بوش و ئۆردوگان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی دژه‌ تیرۆر ووتوێژ ده‌كه‌ن


سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان به‌ڵێنیانداوه‌ به‌ به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانی دژ به تیرۆریزم و توندڕه‌وی. هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌ و له پاشدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌یان كرد، به‌ڵام هیچ پرسیارێكیان وه‌رنه‌گرت.

له ‌پێش به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ووتوێژانه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵا گول له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری "نیوزوویك" گوتی ووڵاته‌كه‌ی پێشبینی ده‌كات له ‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه‌ كورده‌كان له عێراق، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه " هاوكارییه‌كی جدی" بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی ڕێبه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان یاخود به‌ره‌و سوریا و باكوری عێراق ڕۆیشتوون و چه‌كداران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌شكری عێراقی ده‌به‌ن و له توركیا به‌كارییان ده‌هێنن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نقه‌ره‌ له لایه‌ن دۆسته‌كانیه‌وه‌ یارمه‌تی نه‌درێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵوێستێكی یه‌ک لایه‌نانه‌ وه‌ربگرێت.

له لایه‌كی دیكه‌، سه‌رۆك وه‌زیر ئۆردوگان گوتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بوش دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی توركیا له ناوچه‌كه‌دا كردووه‌. ڕێبه‌ری توركی گوتیشی باسیشیان له پشتگیری ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا. یه‌كێك له باسه‌كانی كارنامه‌كه‌شیان، ڕه‌وشی سیاسی دوورگه‌ی قوبرس بووه‌ و به‌ڕێز ئۆردوگان گوتویه‌تی ئه‌و ڕێزی له تێبینیه‌ " هه‌ستیاره‌كانی" سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به‌ دوورگه‌ی دابه‌شبووی سیاسی ناوبراو گرتووه‌‌.‌

XS
SM
MD
LG