شه‌ڕوپێكدادانه‌كان و بۆمبارانكردنهكان له عێراق بوونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 كه‌س و له نێویاندا سێ سه‌ربازی عێراقی له شاری كوت و سه‌ربازێكی به‌ریتانی له شاری به‌سره.
له چوارده‌وری به‌غداش، پۆلیس ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ته‌رمی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 50 ته‌رمییان دۆزیوه‌ته‌وه كه نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێوه دیاره.
چه‌كدارانیش 14 كه‌سیان له فرۆشگایه‌كی كۆمپیوته‌ر له ناوه‌ندی به‌غدا ڕفاندووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، ڕفێنه‌ران 26 كه‌سیان له قه‌سابخانه‌یه‌كی خۆرئاوای به‌غدا ڕفاندووه.
باڵیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق، زاڵمای خه‌لیلزاد ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌ی خسته پاڵ ئه‌و گروپ و باندانه‌ی كه كاری كوشتنكاری نه‌ژادی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڕێز خه‌لیلزاد له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی كه‌ناڵی CNNئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتیشی پێویسته حكومه‌تی عێراقی له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا كاری زیاتر بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی نه‌ژادی بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، یاسادانه‌رانی عێراقی بڕیاریاندا له‌سه‌ر درێژه‌پێدان به حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی بۆ 30 ڕۆژی دیكه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی تهنگهتاوییهش له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2004 ه‌وه كاری پێده‌كرێت. به پێی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، ڕێگه به هێزه‌كانی ئاسایش ده‌درێت له شه‌واندا هاتوچۆ قه‌ده‌غه بكه‌ن. هه‌روه‌هاش ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ت ده‌دات كه خه‌ڵكی به بێ ئاگاداری كردنه‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن.