وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته زلهێزه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وتووێـژی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئاكامی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانه‌وه هاتۆته كایه.
شان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵـێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه كۆنفرانسـێـكی ته‌له‌فونی سازده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا چی ده‌سته‌به‌ركردووه له عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوویان.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسـا، به‌ریتانیا، ڕوسـیا و چین ( پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش) و ئه‌ڵمانیا له‌و وتووێـژانه‌دا به‌شـدار ده‌بن.
ئێران ده‌ڵـێت هیچ هۆیه‌كی نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابگرێت، وه دوا مۆڵه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی پـشـتگوێ خست كه داوای لێ ده‌كرد كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كۆنگرێسی ئه‌مریكی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا دا و بڕیاره‌كه‌ش بۆ به‌رده‌م سه‌رۆك بوش ڕه‌وانه كراوه تاوه‌كو مۆری بكات. به‌پـێی ئه‌و بڕیاره سزا به‌سه‌ر هه‌ر كۆمپـانیایه‌ك یان هه‌ر كه‌سـێـك ده‌سه‌پـێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه بدات به ئێران كه ڕه‌نگه له چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ به‌كاربێت.