باڵیۆزی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه حكومه‌تی ئه‌مریكی كۆمه‌كه‌كانی له پـۆلیسی
عێراق بـبڕێت به‌هۆی شـكسـتهێنانیان له سـزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپـرسـیارن له ئهشـكهنجهدانهكان.
زاڵمای خه‌لیلزاد له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز گوتی لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكی پـیاداچوونه‌وه به هه‌ندێ پـرۆگرامدا ده‌كه‌ن، چونكه به پـێی یاسایه‌كی ئه‌مریكی نابێت كۆمه‌ك به‌و هێزه ئاسایشیـیانه بدرێت كه مافه‌كانی مرۆڤ پـێـشـێـل ده‌كه‌ن.
به‌ڵام خه‌لیلزاد ده‌ڵـێت ئه‌و هیواداره وه‌زیری ناوخۆی عێراقی جواد ئه‌لبۆلانی سزای ئه‌و كه‌سـانه بدات كه به‌رپـرسـن له‌و كارانه هه‌تا كۆمه‌ككردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بـێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا لـێـكۆڵهرێـكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی ئێسـتا ئه‌شـكه‌نجه‌دان له عێراق ڕه‌نگه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن خراپـتر بـێـت. گوتیشی ئه‌و سه‌یری ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كردووه كه باس له ئه‌شـكه‌نجه‌دان ده‌كه‌ن له بنكه‌كانی ده‌سـتگیركردنی فه‌رمی و هه‌روه‌ها هی میلیتانه تایبه‌ته‌كان، وه گوتیشی دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رچووه.