فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی باڵای له‌شكری ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌تی عێراقی گرتووه.
هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكاش له ڕاگه‌یاندنێكدا گوتویه‌تی ئه‌و تێبینی‌یه ناڕاستانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه كاردانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نزیكی نێوان هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و حكومه‌تی عێراقی نیشان نادات.
هه‌روه‌ها گوتی كاربه‌ده‌ستانی هێزی هاوپه‌یمانان به ته‌واوه‌تی پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی گوتی به‌ڕێز ئه‌لمالكی " ڕێبه‌رێكی بڕیارده‌ر و ئازایه" ته‌نها دووچاری چه‌ند كێشه‌یه‌كی زۆر قورس ده‌بێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی میدیاش، كاربه‌ده‌ستانی هێزی هاوپه‌یمانان ڕه‌خنه‌یان له كاره گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و پشتگیری‌یان له باند و گروپه‌كانی موسوڵمانه شیعه‌كانی كه هه‌ڵده‌ستن به كاری كوشتنكاری گرتووه.