ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كداران زاوای ئه‌و دادوه‌ره نوێیه‌یان كوشتووه كه به‌پرسی دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ینه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید.
كازم عه‌بدولحوسه‌ین و كوڕه‌كه‌ی كه‌رار له ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا بوون كاتێك به شه‌قامێكی به‌غدا تێده‌په‌ڕین و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان لێ‌كردن. تاوه‌كو ئێستاش ڕه‌وشی خوشكه‌زاكه‌ی دادوه‌ر خه‌لیفه ئاشكرا نیه.
تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نیه كه ئایا ئه‌م هێرشه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌م باوك و كوڕه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمی دادوه‌ر موحه‌ممه‌د عوره‌یبی ئه‌لخه‌لیفه بوون یان نا.
جێی باسه، حكومه‌تی عێراقی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دادوه‌ر خه‌لیفه‌ی له جێگه‌ی دادوه‌ر عه‌بدوڵا ئه‌لئه‌میری دانا كه به سه‌دامی گوتبوو " دكتاتۆر نه‌بوویت."
هاوكاتیش، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی به‌غدا له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه كوژراون.
هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقیش ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به یاخیبوان له شاری به‌عقوبه كه نزیكه‌ی 60 كم له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه دووره و كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن 60 گومانلێكراوییان ده‌ستگیركردووه.