دوای دوو ڕۆژ له وتووێـژكردن له به‌رلین له‌گه‌ڵ دانوسـتانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێرانی
عه‌لی لاریجانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا گوتی هه‌ندێـك به‌ره‌و پـێشـچوون بووه به‌ڵام به‌بێ ڕێـكه‌وتن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـۆلانا گوتی هه‌ندێ مه‌سه‌له ماوه‌ته‌وه كه پـێویسـتی به چاره‌سه‌ركردنه، هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و هیواداره چه‌ند ڕۆژێـكی تر دانوسـتاندنه‌كان ده‌ستپـێـبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌لی لاریجانیش گوتی وتووێـژه‌كان بنیاتنه‌رانه بووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێی به‌دی ده‌كرێت.
به‌ڵام هیچ لایه‌نێـكیان ورده‌كاری زیاتری نه‌داوه.
هاوكات سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جارێـكی دیـكه داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تـكرده‌وه، وه گوتی ئێران ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژێـكیش پـیتاندن ڕاناگرێت.
له واشـنتۆنیش گوته‌بێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه شان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان نایه‌وێت سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێـنێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دۆسته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده ده‌كات. مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه بۆ ئێرانیـیه‌كان ده‌گه‌ڕێـته‌وه.