له ئاکامی هه‌ڵمه‌تێکی به ڕێبه‌رایه‌تی له‌شکری ئه‌مریکی له دژی چه‌کداره گومانلێکراوه‌کانی ئه‌لقاعیده له شارۆچکه‌ی به‌عقوبه له به‌غدا، 8 که‌س ده‌کوژرێن.
له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت کوژراوه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بریتی بوون له چوار گومان‌لێکراو و چوار ژنی سیڤیڵ. هه‌روه‌ها دوو گومانلێکراوی تر و ژنێکیش بریندار بوون.
به‌ڵام گوتیان یاخیبوان به مه‌به‌سته‌وه خۆیان تێکه‌ڵی خه‌ڵکانی سیڤیڵ ده‌که‌ن تاوه‌کو ژنان و منداڵانی بێ گوناه زیانیان پێ بگات.
له ئه‌نجام ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی به‌شه‌کانی تری عێراقیشدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌سی دیکه کوژراون. له‌وانه، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له لایه‌ن باندێکی تاوانکاریی گه‌وره له به‌غدا ده‌کوژرێت و له شاری که‌رکوکیش سه‌ربازێکی عێراقی له خاڵێکی پشکنینی نزیک شاره‌که ده‌کوژرێت.
هاوکاتیش، سه‌ربازه‌کانی به‌ریتانی و عێراق ده‌ستیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئاسایش له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق. له‌شکری به‌ریتانی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که به " ئۆپه‌راسیۆنی سینباد" ی ناوده‌به‌ن، ئامانجه‌که‌ی نه‌هێشتنی کاری گه‌نده‌ڵی و فڕوفێله له نێو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس و هه‌روه‌ها سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق.