به‌هۆی زنجیـرهیهك ته‌قینه‌وه له شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژران و
ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها پـۆلیسیش ژماره‌یه‌ك لاشه‌یان له‌و شـاره دۆزیوه‌ته‌وه و پاشـماوه‌ی ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه دیاره.
ئه‌م توندوتیژیانه له كاتێـكدا دێت كه یاسادانه‌ره عێراقیـیه‌كان ده‌سـتیان كردووه به وتووێـژ له‌سه‌ر پـێـشـنیارێـكی شیعه‌كان بۆ دابه‌شـكردنی وڵاته‌كه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی. یاسادانه‌ره سـوونه‌كان به‌توندی به‌رهه‌ڵسـتی پـێشـنیارهكهیان كرد، وه له‌وه دهترسـن ئه‌م كاره بـبێـته مایه‌ی دابه‌شـبوونی وڵاته‌كه كه زۆربه‌ی سـامانه نه‌وتیـیه‌كان له ناوچه شیعی و كوردیـیهكاندایه.
شـایانی باسه وتووێـژه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراقی په‌یوه‌ست به فیدرالیزم به‌شـێـكه له چاره‌سه‌رێـكی مامناوه‌ندی له پـێناو كۆتایی هێنان به بنبه‌سـتی سـیاسی له نێو په‌رله‌مانی عێراقیدا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش یاسادانه‌ران ڕازیبوون له‌سه‌ر پـێـكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پـیاداچوونه‌وه به ده‌سـتوری عێراقی و پـێـشـنیاری گۆڕانـكاری تیایدا بكه‌ن.