سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت شه‌ڕوپێكدادان له ئه‌فغانستان به‌شێكه له خه‌باتی جیهانی دژ به تیرۆریزم.
سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك كارزای ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان به‌ست و سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌مه‌ریكیه‌كان یارمه‌تی حكومه‌تی كابوڵ ده‌ده‌ن تاوه‌كو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌ها گوتی تاڵیبانه‌كان و ئه‌لقاعیده هه‌وڵ ده‌ده‌ن شكست به پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی ئه‌م ووڵاته‌ی باشوری ئاسیا بهێنن تاوه‌كو بتوانن له‌وێوه هێرشه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز كارزای سوپاسگوزاری خۆی بۆ به‌ڕێز بوش و گه‌لی ئه‌مریكا نیشاندا بۆ ئه‌و یارمه‌تیه‌ی به ووڵاتهكهیانداوه. هه‌روه‌ها گوتی هه‌ردوو ڕێبه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ر گه‌لێك بابه‌ت كردووه و له‌وانه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و په‌یوه‌ندی كابوڵ له‌گه‌ڵ پاكستان‌دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، سه‌رۆكی پاكستانی پێرێز موشه‌ره‌ف به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێبه‌ران بوش و كارزایدا ده‌كات.