ڕێبه‌رێكی گومانلێكراوی ئه‌لقاعیده كه ساڵی پار له به‌ندیخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان ڕایكردبوو، له عێراق كوژراوه.
سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق ده‌ڵێن عومه‌ر فاروق له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانیان له زوویه‌كی ڕۆژی دووشه‌ممه كوژراوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكیش ئه‌و گومانلێكراوه كوێتییهیان تاوانباركردووه به‌وه‌ی كه یه‌كێكه له ڕێبه‌ره‌كانی تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. پێشتریش له مانگی شه‌شی ساڵی 2002 دا له لایه‌ن پۆلیسی ئهندهنوسیهوه ده‌ستگیركرابوو و ئه‌وانیش ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكییان كردبوو.
له مانگی حه‌وتی ساڵی 2005 یشدا، فاروق له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی تردا له ناوه‌ندێكی به‌ندیخانه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له بنكه‌ی ئاسمانی باگرام له ئه‌فغانستان خۆیان ده‌رباز كردبوو.