سه‌رۆك وه‌زیری هه‌نگاری فێرێنس جیورچانی جارێـكی دیكه ڕازی نه‌بوو ده‌ست له‌كار
بـكشـێـنێـته‌وه، وه به‌ڵـێـنیشی داوه له‌پـێناو سـیاسه‌ته‌كه‌ی تێـبكۆشـێت.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه به‌ڕێز جیورچانی گوتی هه‌ڵـبژاردنه شـاره‌وانیـیه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به حكومه‌ته نیشـتیمانیـیه‌كه‌وه‌ی نیـیه.
تێـبینی‌یه‌كانی به‌ڕێز جیورچانی له كاتێـكدا هات كه به هه‌زاره‌ها هاوڵاتی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی هه‌نگاری له بۆدابست بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه. چاودێران ده‌ڵـێن كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هاوڵاتیان زۆر له چاو ڕۆژانی پـێشـوو كه‌متر بووه.
ڕۆژی شه‌ممه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س كۆبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی ڕێبه‌ری هه‌نگاری، كه ده‌رباره‌ی ئابوری وڵاته‌كه درۆی كردبوو هه‌تا له ده‌سه‌ڵاتدا بـمێـنێته‌وه.
شـایانی باسه داوای وازهێنانی به‌ڕێز جیورچانی له پـۆسـته‌كه‌ی له‌و كاته‌وه ده‌سـتیـپـێـكردووه كه كاسێتێـكی ده‌نگی بڵاوبۆته‌وه و تیایدا جیورچانی دان به درۆكردنه‌كانی ده‌نێت كه ده‌رباره‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی كردبووی.