یاسادانه‌رانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه که بڕیاریانداوه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی تایبه‌ت به فیدرالیزم که بونه‌ته هۆی دابه‌شبوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به نیازن ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر داوای سونه‌کان کۆمیته‌یه‌ک بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستوردا دابمه‌زرێنن.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، یاسادانه‌ران ده‌ست ده‌که‌ن به پێداچوونه‌وه‌ی یه‌که‌م به سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به ئۆتۆنۆمی ناوچه‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له باشوری عێراق پێشنیاز کراوه.
به پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، هه‌رچ گۆڕانکارییه‌ک که بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت تاوه‌کو 18 مانگی دیکه کاری پێناکرێت.