کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن کاره توندوتیژییه‌کانی سه‌رانسه‌ری ووڵات بوونه‌ته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 19 که‌س.
هێرشه‌کان له به‌غدا و شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر که 42 کیلۆمه‌تر له باکوری خۆرئاوای به‌غداوه دووره، ئامانجه‌کانیان هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک ته‌رم له پایته‌ختی عێراقدا دۆزراوه‌ته‌وه که نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان پێوه بووه.
گروپێکی چه‌کداری سونه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا له‌م دواییانه‌دا 10 که‌سی شیعه‌ی هندی و پاکستانیان کوشتووه، به‌ڵام نازانرێت که ئه‌و قوربانیانه به‌شێکن له‌و 14 که‌سه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کوژران یان نا، ئه‌وانه‌ی که ڕاگه‌یه‌ندرابوو خه‌ڵکی باشوری ئاسیا بوون.
له‌شکری ئه‌مریکیش پێشبینی ده‌کات له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، هێرشه‌کان ژماره‌یان زیاد بکات.
سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئهلمالکیش دوا به دوای هێرشه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه که تیایدا زیاتر له 31 که‌س کوژران، داوای له عێراقیه‌کان کرد جیاوازییه‌کانی خۆیان به لاوه بده‌ن.